ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکرا

سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە ئێوارەی دوێنێ کەسێک بە تۆمەتی تێوەگلان لە ئەنجامدانی هێرشەکەی دوو ڕۆژی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکراوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان کە لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان لە باکووری دیالە کەسێکیان دەستگیرکردووە، لەلایەن هەواڵگریی عوزێمەوە بەرلە گواستنەوەی بۆ بەغداد لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە و دواتر ڕەوانەی بەغداد کراوە.

ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە ناوی ئەکرەم ئەلقەیسی-ە و لەدایکبووی 1984ـە لە شارۆچکەی ئەبوغرێب دادەنیشێت.

ڕۆژی هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ڕووبەڕووی هێرشێک بووە و شەش موشەکی ئاراستەکرا، لەگەڵئەوەی هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبوو بەڵام زیانی ماددی بەر فڕۆکەخانەکە و دوو فڕۆکە کەوت.

دوای هێرشەکە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی عێراقە، هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانە و هەر لایەنێکیش لەپشت هێرشەکەوە بێت دەدۆزنەوە.

بابەتی پێشتر

ترەمپ: بێتوانایی بایدن جەنگی جیهانیی سێیەمی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

لە بۆقدا سەركەوتوو بووە.. توێژینەوەیەك تاوتوێی سەرلەنوێ گەشەكردنەوەی پەلەكانی ‏مرۆڤ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share