تورکیا چەند گوندێکی منبجی لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد

سوپای توركیا بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەك بۆردوومانی گوندەكانی دەروبەری منبجی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد و ئەمڕۆش بە 42 هاوەن چەند ناوچەیەكی بۆردوومانكردووە.

ئەنجومەنی سەربازیی منبج بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا گوندەکانی “کاوکلی و قرت” و چەند ناوچەیەكی دیكەی لە خۆرئاوای شاری منبج بۆردوومان کردووە، تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

باسی لەوەشكردووە، تورکیا ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانج کە هاوڵاتیی مەدەنی تێدایە و ژیانیانی كردووەتە مەتەرسییەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە سوپای تورکیا سەرەڕای نیگەرانیەكانی ئەمریكا و حكومەتی سوریا ھێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share