ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرما بەتینەی ماوەیەکە ئەورووپای گرتووەتەوە، لانیکەم 1300 کەس گـ.ـیانیان لەدەستداوە.
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوەکە لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، “زیاتر لە 1300 حاڵەتی مـ.ـردن بەهۆی گەرماوە لە ڕۆژی 21ـی حوزەیرانەوە لە کیشوەری ئەورووپا تۆمارکراوە.”
ئاماژەی بەوەشدا، ”لە ئێستادا 150 ملیۆن کەس لەژێر پلەی گەرمای زۆر بەرزدا ژیان دەگوزەرێنن، سەدان کەس مـ.ـردوون، خوێندنگەکان داخراون و
لە وڵاتانی ئەڵمانیا، پۆڵەندا، چیک، نەمسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە و ڕیکۆردی مێژووییان شکاندووە و بووەتە هۆی وەستاندنی گەشتکردنی هاوڵاتییان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.
هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن حاڵەتەکانی مـ.ـردن بەهۆی گەرماوە لە وڵاتەکە بگاتە زیاتر لە 1000 حاڵەت. بەشێکی زۆری ئەو کەسانەش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵە.
وڵاتانی ئەورووپا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمای بەتین بوونەتەوە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە، بەرزترین پلەی گەرما لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە 41.7 پلەی سیلیزی، لە پۆڵەندا 41.7 پلە و چیک 41.1 پلە.
د. تێدرۆس ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی پشت بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرما دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، هاوکات هۆشداریدا لەوەی کیشوەرەکەیان ”دوو هێندەی” ئاستی ئاسایی جیهان، زیاتر گەرم دادێت.