شاندێكی حكومەتی هەرێم دەگاتە بەغداد

بڕیارە سبەینێ شاندێكی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی ھەرێم و حكومەتی فیدراڵ سەردانی بەغداد بكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، شاندەكە پێكهاتوون لە خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.عەبدولحكیم خەسرۆ سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالید ھادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێمی كوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی سەردانی شاندەكەی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد بەمەبەستی درێژەدانە بە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. لە گوندێكی بارزان هێزە ئەمنییەكان خۆپیشاندەران سەركوت دەكەن

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەك: بەرپرسانی ئۆكرانیا ئەو چەكانە دەفرۆشن كە وڵاتان پێیانبەخشیون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share