فراکسیۆنی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەكی سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی بڵاوكردەوە

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕوونکردنەوەیەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی فراکسیۆنەکە بە ناوی محەمەد شێخ وەهاب، لە دادگای لێکۆڵینەوەی خانەقین/ قۆرەتو لە گەرمیان، کە تۆمەتبارکراوە بە ساختەكردنی وەسڵی گومرگی.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “ئێمە لە هەموو کەس و لایەنێک زیاتر کار بۆ سەروەریی یاسا و سزادانی تاوانکاران دەکەین لە کاتی جێگیربوونی تاوانەکەیدا، بەڵام ئەندامەکەی ئێمە لە ئێستادا تەنها تۆمەتبارە و ئامادەی چوونە دادگایە.”
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەشێكی تری ڕوونکردنەوەكەیدا دەڵێت، “هاوشێوەی ئەم جۆرە کەیسانە دەبێت پارێزراو بێت لەبەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە و سەلماندنی تاوانەکە، چونکە تۆمەتباریش دەبێت مافی پارێزراو بێت، ئەم بابەتە دوور لە ڕێکارە یاسایی و میدیاییەکان لە ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتە کە ئامانج لێی لێدانە لە بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەمان.”
ڕوونكردنەوەكەی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوای ئەوە دێت، دوێنێ سێشەممە 6ی تشرینی دووەم، ئەو ئەندامەی فراكسیۆنەكە كە ئاماژە بۆ ناوی كراوە، ڕایگەیاندبوو، تۆمەتباركردنی بەو بابەتە لەلایەن خەڵكانێكی ناو بزوتنەوەی گۆڕان-ـەوە دەكرێت و ئامانج لێی “لێدانە لە كەسایەتییم.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو…
زیاتر ببینە

فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەى دابەشکردنی کارەبای کەرکوك گردبوونەوە

فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەى دابەشکردنی کارەبای کەرکوك گردبوونەوە  و داوای بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانیان کرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەى…
Total
0
Share