ئەمشەو یاریی کۆتایی کۆپا ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت

ئەمشەو لەسەر یاریگایی ئۆلۆمپیکۆ لەیاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیادا، هەردوو یانەی ئینتەر میلان و لازیۆ ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

بڕیارە کاتژمێر 10:00ـی ئەمشەو یانەی ئینتەر میلانی پاڵەوانی خول و لازیۆی خاوەن پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی لە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیادا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

لە وەرزی 2020 تا ئەم وەرزە یانەی ئینتەر و لازیۆ 15 جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و لا نۆ یاریدا ئینتەر سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە سێ یاردا یەکسانبوون و لە سێ یاریشدا لازیۆ براوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share