ڕۆناڵدۆ ناتوانێت یاریی بکات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ دوو یاریی سزادراوە و ناتوانێت لەگەڵ نەسڕ بەشداری بکات.

بەهۆی ئەوەى مۆبایلێکی لەدەستی منداڵێک خستە خوارەوە ئەوکاتەى لە یانەى مانچستەر یونایتد یاریی دەکرد، لیژنەى ئینزیباتی سەر بە یەکێتییەکە بۆ دوو یاریی سزاى ڕاگرتنی بەسەر ڕۆناڵدۆدا سەپاند.

پێشتر کەناڵێ ئێس ئێس سی کە تایبەتە بە گواستنەوەى یارییەکانی خولی سعودی ئاشکرایکردبوو کە ناسنامەى ڕۆناڵدۆ گەیشتوەتە دەستیان.

بەڵام دەرکەوتووە کە سزاى ڕاگرتنی لەسەرەو ناتوانێت لە دوو یاریی داهاتوودا بەشداری بکات.

بەوەش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەرامبەر هەردوو یانەى تائی و شەباب ناتوانێت یاریی بکات.

بۆ ئەوەى ناویشی لە لیستی یاریزانەکانی یانەى نەسڕ بنوسرێت، پێویستە ئیدارەى یانەکە دەستبەرداری یەکێک لە یاریزانە بیانییەکانی ببێت.

بابەتی پێشتر

مباپی دوو مەرجی هەیە بۆ پەیوەندیکردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەسەر رووداوی كوشتنی كچە 15 ساڵانەكە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share