دەنگی ئامینە كاكەباوە هەڵوەشاندنەوە یان مانەوەی حكومەتی سوید یەكلادەكاتەوە

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە دەستپێكێشانەوەی وەزیرێكی حكومەتی سوید بخرێتە دەنگدانەوە، پرسەكە كە بە هەڵوەشاندنەوە یان مانەوەی حكومەتەوە گرێدراوە دەنگی پەرلەمانتارێكی كورد یەكلایدەكاتەوە.

دوای ئەوەی دیموکراتەکانی سوید پێشنیارێكیان پێشكەشكرد بۆ سەندنەوەی متمانە لە مۆرگان یۆهانسۆن-ی وەزیری داد، زۆرینەی پارتەكان پشتگیری دەكەن.

سەرۆك وەزیرانی سوید-یش دەڵێت، ئەگەر متمانە لەو وەزیرە وەربگیرێتەوە ئەوا ئەویش دەستلەكاردەكێشێتەوە.

دەنگی ڕێگر لە دەستپێكێشانەوەی وەزیری داد و ڕزگاركەی حكومەتەكەی سۆشیال دیموكرات دەنگی ئامینە كاكە باوە-ی پەرلەمانتاری كوردە.

ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی سوید داوادەکات حکومەت هێڵێکی توندتر لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بگرێتەبەر.

کاکەباوە بە میدیای TT-ی سویدی وت، “نامەوێت ئەردۆغان دیموکراسی ئێمە بڕفێنێت”.

کاکەباوە تائێستا بڕیاری نەداوە چۆن بەنیازە دەنگ بدات.

بابەتی پێشتر

بۆریی ئاوی دوكان-سلێمانی چاككرایەوە

بابەتی دواتر

داوایەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی پێشكەشی دادگای فیدراڵی كرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 150 هەزار دینار دابەزی. ئێوارەی…
Total
0
Share