ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە ڕاپۆرتی کۆتایی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و ڕەشنووسی پرۆژە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە دەخرێنەڕوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێت، کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتییە لە:
پوختەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس.
– کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێریی دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
– ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان.
– ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان – عێراق).