سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا: پەچە و نیقاب لە خوێندنگەکانی وڵاتەکەم قەدەغە دەکەم

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا حکومەتەکەی ڕێکارێکی نوێ بۆ سنووردارکردنی ژمارەی خوێندکارانی بیانی لە ناوەندەکانی خوێندنی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت، هەروەها پۆشینی نیقاب و ڕووبەند لە خوێندنگەکان قەدەغەدەکەن.

مێلۆنی لە وتارێکدا بۆ باڵی لاوانی سەر بە پارتە سیاسییەکەی خۆی، باسی لەوەکرد، خوێندنی زمانی ئیتاڵی بۆ خوێندکارە بیانییەکان دەکەن بە ناچاری و وتی، “ئەگەر دەتەوێت لە وڵاتەکەمان بمێنیتەوە و داهاتوویەک بونیادبنێیت،دەبێت فێری زمانەکەمان بیت و ڕێز لە یاسا و کەلتوورمان بگریت”.

مێلۆنی جەختیکردەوە، ڕێکارێکی نوێیان دژی ئەو کەسانە گرتووەتەبەر کە نیقاب و ڕووبەند دەپۆشن، بەتایبەتی ژنانی موسڵمان لە وڵاتەکەی و پاش ئەوەی لەلایەن حکومەت و پەرلەمانی ئیتاڵیاوە پەسەندکرا، یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پۆشینی ئەو پۆشاکە ئیسلامییە لە ناوەندەکانی خوێندن لەو وڵاتە قەدەغەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند تایبەتمەندییەكی ناوازەی هەیە.. واشنتن تاوتوێی ڕادەستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئۆكرانیا دەكات

واشنتن تاوتوێی پێدانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شەڕكەر بە ئۆكرانیا دەكات، كە توانای هەڵگرتنی مووشەكی ئاراستەكراوی پێشكەوتووی هەیە بەجۆرێك بتوانێت…
Total
0
Share