نهێنیەکە ئاشکرابوو.. ئەوەی لەگەڵ یوڤیچ ڕوودەدات پلان بۆداڕێژراوە

ئینتراخت فرانکفۆرت هەوڵدەدات بە پلان توانا جەستەییەکانی لوکا یوڤیچ بگەڕینێتەوە

لوکا یوڤیچ، هێرشبەری سڕبی خوازراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئینتراخت فرانکفۆرت بە پلان خزێنراوەتە سەر کورسی یەدەگ و لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی تۆمارکردنی گۆڵ.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای گەڕانەوەی لوکا یوڤیچ لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ یانەی ئیتراخت فرانکفۆرت بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکەی بەهیوابوون هەمان کۆپی پێشووی یاریزانەکە بەدەستبهێنن، کە توانیویەتی لە وەرزی 2018/2019 لە 48 یارییدا 27 گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆمار بکات، بەڵام ئەوەی ستافی هونەری و ڕاهێنان بەدییانکردووە یاریزانێکی دیکە بووە.

لەسەرەتا سێ ڕوبەڕوبوونەوەی بوندس لیگ بەشداریان پێکردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ تۆماربکات، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و دوای پشکنینی بەردەوام بۆیان دەرکەوتووە بەهۆی بەردەوامنەبوونی لەسەر یاریکردن لە یانەی شاهانە لە ڕووی جەستەییەوە لاوازبووە و تواناکانی پێشووی لەدەستداوە.

ئیدی هوتەری ڕاهێنەری فرانکفۆرت لەبارەی هێرشبەرانی پێکهاتەکەیەوە بە بێلد سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” هەندێک لە هێرشبەرانمان گەیشتوونەتە لوتکە و هەندێکی دیکەیان خۆشحاڵنین، لوکا یوڤیچ لە داهاتوودا دەبێتەوە یاریزانە گرنگەکەی جاران”.

یوڤیچ دەستی بە پڕۆگرامێکی نوێی ڕاهێنان کردووە

ڕۆژنامەی ئاس لەزاری بێلد سپۆرتەوە نوسیویەتی، ئەوەی ڕوودەدات پلانە، ئیدی هوتەر و ستافەکەی دووبارە یوڤیچیان خستووەتە نێو پڕۆگرامێکی جەستەیی نوێوە، بەهۆیەوە لە ماوەی داهاتوودا بەهێزەوە دەگەڕێتەوە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە داوا لە ڕیاڵ مەدرید دەکەن لە خواستنەوە بۆندەکەی بکرێت بە هەمیشەیی.

لەم وەرزەدا ئەندرێ سیلڤای پۆرتوگالی بە درێسی فرانکفۆرتەوە 19 گۆڵی لە 21 یارییدا تۆمارکردووە، پێگەی سەرەکی هێرشبەری سەرەڕمی بەدەستهێناوە و ئەرکی یاریزانە سڕبیەکەیە لە داهاتوودا ململانێی هاوشانە پۆرتوگالیەکەی بکات.

بابەتی پێشتر

دیۆکۆڤیچ، پاڵەوانی 310 ڕۆژە فێدرەری ئەفسانەی گرتەوە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share