“مانگی شلیك” بە ئاسمانەوە دەدرەوشێتەوە

“مانگی شلیك” بە قەبارەیەكی گەورەتر و تریفەیەكی درەوشاوەتر لە ئاسمان دەردەكەوێت و تا چوارشەممە بەردەوامدەبێت.

مەبەست لە مانگی شلیك، پڕبوونی مانگ و دەركەوتنێتی بە شێوەیەكی درەوشاوە كە تریفەكەی بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە. زانایان دەڵێن، ئەم دیاردەیە فریودانی چاوە، چونكە مانگ گەورەتر لە قەبارەی خۆی دەردەكەوێت.

هۆكاری ناونانی بە “مانگی شلیك”، دەگەڕێتەوە بۆ ڕوودانی دەركەوتنی مانگ بەو شێوەیە لە مانگی حوزەیراندا كە وەرزی چنینەوەی میوەی شلیكە لە ئەمریكا.

بەپێی وتەی گەردوونناسان، ئەمشەو مانگ بە قەبارەیەكی گەورەتر و ڕووناكتر دەبینرێت و تریفەكەی بە ڕێژەی 30% زیاتر لە كاتەكانی دیكە دەدرەوشێتەوە.

لەبارەی ماوەی دەركەوتنی مانگ بەو قەبارە و ڕووناكییە، گەردوونناسان دەڵێن، تا شەوی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI: بەکارهێنانی وشەی “سوپاس” لە ChatGPT ساڵانە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AI رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی وەک “تکایە” و “سوپاس” لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ChatGPT،…
Total
0
Share