بێریڤان ئەیوب: سەربەرزم بەوەی داوای ماف و مووچەی هاوڵاتییانم كردووە

بێریڤان ئەیوب

بێریڤان ئەیوب دوای ئازادكردنی دەڵێت، تۆمەتەكانی ڕاست نەبوون، تەنها ڕەخنەی گرتووە و داوای ماف و مووچەی هاوڵاتییانی كردووە، دەشڵێت، لە زیندان مامەڵەیان باش نەبووە لەگەڵی.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن دادوەری یەكەمی دادگای كەتنی هەولێرەوە بڕیاری ئازادكردنی دەرچوو، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بێریڤان ئەیوب یەكێك لە چالاكوانانی بادینان ئازادكرا و لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی، “تۆمەتەكان ڕاست نەبوون، تەنها ڕەخنەم لە دەسەڵات گرت و داوای حەق و ماف و مووچەی هاوڵاتییانم كردبوو، بەوەش زۆر سەربەرزم”.

دووپاتیشیكردەوە، سەلمێندرا كە بێتاوانم.

دەربارەی بارودۆخیشی لە زیندان ڕوونیكردەوە كە تەندروستی زۆر خراپ بووە و تووشی شەكرە بووە و لە ئاكامیشیدا بینینی چاوەكانی خراپ بووە و وتی، “سەرەتا كێشم زۆر دابەزیبوو، بەهۆی مانگرتن كە هەشت جار مانم لە خواردن گرت و داوای حەق و مافی خۆمم كرد تا كەیسەكەم یەكلابكرێتەوە و بێتاوانیم بسەلمێندرێت و ئازادبكرێم”.

ئەو چالاكوانە ڕوونیشیكردەوە، سەرەتای دەستگیركردنی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە ژووری تاكەكەسیدا بووە، مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانیش لەگەڵیدا بە “نامرۆڤانە” ناوبرد و ئەوەشی بەهۆكاری تێكچوونی تەندروستی ناوبرد لەكاتێكدا وەك خۆی وتی “بە بێتاوان گیراوە”.

بابەتی پێشتر

بنزیمە سکاڵای لەسەر پەڕگیرێکی فەرەنسی ڕاستڕەو تۆمار کردووە

بابەتی دواتر

كۆمەڵی دادگەری بۆ پارتی:‏ فەرموون ڕێككەوتنی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن جێبەجێبكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە دوكان خنكا

كەمێك لەمەوبەر گەنجێك لە بەلەمەكەی كەوتەخوارەوە و لە ئاوی دەریاچەی دوكان-دا خنكا. ڕێژین ڕەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوكان…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لەبارەی لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان روونکردنەوە دەدات

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان بەردەوامە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share