نیوەی یانە گەورەکان داوای “گەوهەرەکەی ڤیگۆ” دەکەن

گابریێل ڤیگا، ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی سێلتا ڤیگۆ، سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ڕاکێشاوە و لە چەندین جەمسەرەوە داواکراوە.

کارلۆس مۆرینیۆ، سەرۆکی یانەی سێلتا ڤیگۆ جەخت لە بەردەوامبوونی گابری ڤێگا دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا نکوڵی لەوە ناکات کە هەر یانەیەکی گەورە دەتوانێت بە پێشکەشکردنی (30) ملیۆن یورۆی تێچووی شکاندنی بۆندەکە، یاریزانەکە بکڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، لە ئینگلتەرا یانەکانی مان سیتی، نیوکاسڵ، ئارسیناڵ، لیڤەرپوڵ ئۆفەریان پێشکەشکردووە، لە ئیسپانیاش یانەی ڕیاڵ مەدرید و لە ئیتاڵیاوە یانەی ئەی سی میلان بە هەمانشێوە خواستیان لەسەر کڕینی “جادوگەرەکەی ئیسپانیا” دەربڕیوە.

“گابری” لەم وەرزەدا (29) یاریکردووە، نۆ گۆڵ و سێ ئەسیستی کردووە، تەمەنی (20) ساڵە و توانای یاریکردنی لە پێگەکانی ناوەند (سەنتەر)، ناوەندی هێرشبردن، هێرشبەری باڵی ڕاست و سەرەڕم-دا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام سێ خاڵی له‌ سیتی داماڵی و لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرت

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرێز سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر…
Total
0
Share