تەندروستیی جیهانی: گۆڕاوێکی نوێ سەرهەڵدەدات هیچ ڤاکسینێک کاریگەریی لەسەری نابێت

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باس لە سەرهەڵدانی گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا دەکات کە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر جیهان و هیچ یەکێک لەو ڤاکسینانەی ئێستا هەن کاریگەرییان لەسەری نابێت.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە میانی کۆنگرەی Globsek-2022 ڕایگەیاند، هەڕەشەیەکی ڕوون و مەترسیدار لەسەر جیهانە بە سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی سارس- کۆڤ2 کە لەسەرجەم جۆرەکانی دیکە مەترسیدارترە و هیچ یەکێک لە ڤاکسینەکانی ئێستا کاریگەرییان لەسەری نابێت.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیگەرانیی خۆی لە جۆرە نوێیەکە نیشانداوە لەوەی تائێستا ئاستی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک ناوچە بەرزە بەتایبەت لە بەشێکی ئەفریقا و ناوچەکانی ڕۆژئاوای زەریای هێمن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئێستا ناتوانرێت پێشبینیی چۆنێتیی گۆڕانکارییەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، “ئێمە لەوبارەوەرەداین و دڵنیاشین لەوەی ئەو جۆرانەی لە داهاتوودا دەردەکەون زۆر بکوژتر دەبن لەوانەی ئێستا هەن، بەڵام ناتوانین ئاستی کوشندەیی و مەترسییەکەی دیاریبکەین”.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ بەدواداچوون لە توانا جیهانییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکان پێکیهێنا، جیهان  ناتوانێت لە دۆخێکی باشتردابێت لەوەی ئێستا تێیدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکان، بەڵکو ئەگەری هەیە لاوازتربێت بەهۆی ئەو زیانە ئابورییانەی بەر جیهان کەوتووە لەدوای ساڵی 2019وە.

بابەتی پێشتر

دووانە ئۆکسیدی کاربۆن گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

بابەتی دواتر

ئایا بایرن میونشن بیری لە كڕینی ڕۆناڵدۆ كردۆتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێکە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە بنکە تەندروستییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان بکوتن.…
Total
0
Share