زیانەكانی بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی ئاشكراكران

پسپۆڕانی تەندروستی لە زانكۆی “جۆنز هۆپكینز”ی ئەمریكی، مەترسییەكی بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی ئاشكرادەكەن كە بەهۆیەوە كەسی بەكارهێنەر دووچاری جۆری دووەمی نەخۆشیی شەكرە دەبێت.

“گۆڤاری ئەمریكی بۆ پزیشكیی خۆپارێزی” بڵاویكردووەتەوە، لێكۆڵینەوە لەسەر 600 كەس ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 90%ی بەكارهێنەرانی جگەرەی ئەلیكترۆنی، نیشانەكانی تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشیی شەكرەیان تێدا دەركەوتوون.

ئاماژە بەوە كراوە، ئەو كەسانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی بەكاردەهێنن  1.54 جار زیاتر بە بەراورد بەو كەسانەی جگەرەی ئاسایی دەكێشن مەترسیی تووشبوونیان بە جۆری دووەمی نەخۆشیی شەكرە لەسەرە.

لە لێكۆڵینەوەكەدا دەركەوتووە كەسانی بەكارهێنەری جگەرەی ئەلیكترۆنی، باری تەندروستییان لەڕووەكانی جەستەیی و ئاوەزەوە تێكدەچێت و هۆكارەكەشی هەبوونی ئەو ڕێژە نیكۆتینەیە كە ڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر ئەنسۆلین لە جەستەدا دەبێت.

پێشتر پزیشكانی زانكۆی ئۆهایۆ لە ئەمریكا ئاماژەیان بەوە كردبوو، بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی كاریگەریی نەرێنی لەسەر دڵ و سووڕی خوێن لە پیاواندا دروستدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
Total
0
Share