كەمێك پێش ئێستا جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، مارینا سێرینی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بنكەی ڕاوێژكارە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان بەسەردەكاتەوە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەشداریی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی ئیتاڵیا دەكات كە ڕێوڕەسمێك بەو بۆنەیەوە ڕێكدەخرێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ماوەی دوو ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان دەمێنێـتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم چەند پرسێك تاوتوێدەكەن.