بەریتانیا سزای کارکردنی کۆچبەران لە وڵاتەکەی زیاتر دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند کە سزا بۆ ئەو خاوەنکار و خاوەن خانووەکان زیاد دەکات کە رێگە بە کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە دەدەن کار بکەن یان بەکرێی بگرن، ئەمەش لە چوارچێوەی رێوشوێنە نوێیەکان بۆ سنووردارکردنی چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتانە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاندووە، کارپێدان و بەکرێدانی خانوو بەو کۆچبەرانەی بەڵگەنامەی یاسایی مانەوەیان نییە، نایاساییە و لەمەودوا غەرامەکانیان زیاتر دەکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سزای دارایی بۆ خاوەنکارەکان سێ ئەوەندە زیاد دەکات بۆ 45 هەزار پاوەند کە دەکاتە 57 هەزار دۆلار بۆ هەر کرێکارێک.

ئەو غەرامەی کە بەسەر خاوەن خانووبەرەکاندا دەسەپێندرێت لە 1000 پاوەندەوە بۆ هەر کرێچییەک بۆ 10 هەزار پاوەند بەرز دەبێتەوە، هەروەها غەرامە بۆ کرێچیە کۆچبەرەکانیش زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچیکردندا غەرامە زیاتر دەبێت، خاوەنکار و خاوەن خانووەکانیش دەبێت شایستەی کرێکاران و کرێچییەکان بەتەواوی بدەن.

غەرامە نوێیەکان لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەپێی وەزارەتەکە، لە دوای ساڵی 2014ـەوە ئەوە یەکەمجارە گۆڕانکاری لەوجۆرە لە سزاکاندا بکرێت.

رۆبەرت جێنریک، وەزیری کۆچبەرانی بەریتانیا دەڵێت، “ئەستەمترکردن و قورسکردنی دۆزینەوە و پێدانی کار بۆ کۆچبەران رێگایەکی گرنگە بۆ رێگریکردن پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەمان”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لە چوار مانگی رابردوودا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە سەروو 105 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share