توركیا وێنەی بەرپرسێكی پەكەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت: “لە چەمچەماڵ كوژراوە”

میدیای فەرمیی توركیا ئاشكرایكرد، “میتی توركیا بەرپرسێكی باڵای پەكەكەی لە چەمچەماڵ كوشتووە”.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵوی توركیا، محەمەد دۆغان بەرپرسی باڵای پەكەكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئۆپەراسیۆنێكی دەزگای هەواڵگریی توركیا “میت”دا كوژراوە.

لە كۆتاییەكانی مانگی ئایاری ڕابردوودا، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دوو شوێنیان بۆردومانكرد و پێنج كەس شەهیدبوون كە سیانیان سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان بوون و دوو قوربانییەكەی تر هاوڵاتیی سیڤیل بوون.

هێرشەكانی توركیا سەرەتا ئۆتۆمبێلێكیان لە گوندی تووتەقەڵ لە ناحیەی ئاغجەلەر پێكا كە سێ ئەندامی پەكەكەیان تیادا بوو، دواتر موختاری گوندەكە و كوڕێكی بە هانای قوربانییەكانەوە چوون و لەو كاتەدا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا ئەوانیشی بۆردومانكرد و شەهیدبوون.

بابەتی پێشتر

لەكاتی دەستگیركردنیدا دادنووسی پشدەر ڕووبەڕووی هێزەئەمنییەكان دەبێتەوە

بابەتی دواتر

پیکێ خیانەتی کردووە لەگەڵ یاریزانێکی بەرشلۆنە ناکەوێتە ماڵەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەری زیندانییانی بادینان: ئەو رۆژنامەنووسانە لە سلێمانی بوونایە بە سێ ڕۆژ ئازاد دەکران

ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەی بادینان کە لە هەولێر دەستگیرکراون، سەرجەمیان ماوەی دەستگیرکردنیان کۆتاییهاتووە، بەڵام ئازادناکرێن، پارێزەرەکەیان دەڵێت، ئەوە…
Total
0
Share