توركیا ناوی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دەگۆڕێت

كەشتییەكی توركی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت لەسەر داواكارییەكی ئەنقەرە نوسینی ناوی توركیا بە پیتی ئەبجەدی دەبێت (Türkiye) لەجیاتی نوسینەكەی پێشوو (Turkey) لەنێو زمانە بیانییەكاندا.

ستیڤان دۆجاریك وتەبێژ بەناوی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ڕێكخراوەكەیان نامەیەكی لە مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا پێگەیشتووە كە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی كراوە و تیایدا داوای بەكارهێنانی وشەی (Türkiye) لەجیاتی (Turkey)ی پێشوو دەكات لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.

وتەبێژەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕوونیكردەوە، گۆڕینی ناوی وڵاتەكە بۆ دەستەواژەكەی دیكە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە لەدوای وەرگرتنی نامەكەوە.

توركیا لە نامەكەیدا داوایكردووە تۆماركردنی ناوی لە زمانە فەرمی و پشتپێبەستراوەكانی دیكەی ڕێكخراوەكەدا (Türkiye) بێت وەك ئەوەی بە زمانی توركی دەنوسرێت.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وتی، دەستەواژەی (Türkiye) زیاتر دەربڕی كەلتور، شارستانی و بەهای گەلی توركیایە، لەو چێوەیەشدا داوای لە كۆمپانیاكان كرد دەستەواژەی (Made in Türkiye) بەكاربهێنن لەجیاتی (Made in Turkey) لەسەر ئەو شمەكانەی هەناردەی دەكەن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا بەشێوەیەکی خراپ لە کۆریای باکوور بڵاوبووەتەوە

بابەتی دواتر

ئەنتیبایۆتیک لە چارەسەرەوە بۆ هۆکاری مردن!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share