350 هەزار دۆلار و هەشت ملیۆن دیناری هاوڵاتییەكیان دزی و هەڵاتن

چەند چەكدارێك بە چەكەوە هێرشیانكردەسەر هاوڵاتییەك و زیاتر لە 350 هەزار دۆلاریان لێسەند و هەڵاتن.

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بەسڕە ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە چەند چەكدارێك كە ئۆتۆمبێلێكی پیكابیان پێبووە، لەسەر ڕێگایەكی گشتیی پارێزگاكە پەلاماری هاوڵاتییەكیان داوە و بە زەبری چەك و ترساندن 350 هەزار دۆلار و هەشت ملیۆن دیناری هاوڵاتییەكەیان دزیوە.

بەپێی پۆلیسی پارێزگای بەسڕە، دزیكردنەكە لەسەر ڕێگای گشتیی بەسڕە – ئوم قەسڕ كراوە و هاوڵاتییەكە بەڕێگاوە بووە بەرەو بەندەری ئوم قەسڕ، چەكدارەكان پارەكانیان دزیوە و هاوڵاتییەكەیان ئازادكردووە و هەڵاتوون.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە بەسڕە ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایەسەر نووسینگەیەكی دابەشكردنی مووچە و پێشانگەیەكی ئۆتۆمبێل و سێ قاسەی پارەیان دزی.

هەر لەم هەفتەیەدا چەكدارەكان بە چەكەوە هەڵیانكوتایەسەر تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر ڕێگای بەسڕە – ئوم قەسڕ و دزییان.

بابەتی پێشتر

هەسەدە و ئەمریكا وەڵامی هەڕەشەكانی ئەردۆغان دەدەنەوە

بابەتی دواتر

دەتوانیت بە 300 یورۆ لە کامپ نو یاری بکەیت؟ نهێنییەکە ئاشکرایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share