ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، “ئاهەنگگێڕانی هاوڕەگەزخوازان مایەی شانازییمانە”.
لە ئەمریكا مانگێك بۆ ئاهەنگەكانی تایبەت بە هاوڕەگەزخوازان تەرخانكراوە، ئەمڕۆ یەكی حوزەیران دەستیانپێكرد و تا كۆتایی مانگ ئاهەنگەكان بەردەوامدەبن.
وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە لە تویتەر نووسیویەتی، “لە مانگی شانازیدا، ویلایەتە یەكگرتووەكان بە ئازایەتی و نەرمییەوە ڕێزدەگرێت لە ئەندامانی كۆمەڵگەی هاوڕەگەزخوازان لە سەرتاسەری جیهاندا”.
ئەنتۆنی بلینكن لە درێژەی پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە، “دیموكراسی كاتێك بەهێزدەبێت كە گشتگیربێت، ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤە هاوڕەگەزخوازەكان و دووڕەگەز و ئەوانەی ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە، هەروەها ئەوانەی ئارەزووی سێكسیی دوولایەنەیان هەیە، بابەتێكی بنەڕەتیی بنیادنانی دیموكراسییەكی بەهێز و تەندروست و پاراستنیەتی”.