بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی بۆ مانگی ئایار بڵاوكرایەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی فرۆشراو و داهاتەكەی بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ بڵاوكردەوە و داهاتی نەوتی فرۆشراو زیاترە لە 11 ملیار دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، داتاكان لە كۆمپانیا بەبازاركردنی نەوتی نیشتمانیی عێراق”سۆمۆ”ئامادەكراوە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا عێراق 102 ملیۆن و 303 هەزار و 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق 11 ملیار و 436 ملیۆن دۆلاربووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، ڕۆژانە 3 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە و تێكرا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 111 دۆلار و 79 سەنت فرۆشراوە.

بابەتی پێشتر

رێگەی كەركوك- هەولێر داخرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: تەنها دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share