تەرمی کۆچبەرێکی عێراقی و سێ هاوڕێی لە سنووری پۆڵەندا دۆزراوەتەوە

پۆلیسی پۆڵەندا تەرمی چوار کۆچبەری لە سنورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ لیتوانیا دۆزیوەتەوە و یەکێک لە کۆچبەرەکان عێراقییە.

پۆلیسی پۆڵەندا ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی دۆخی خراپی کۆمەڵێک کۆچبەر، کاتێک بەهانای کۆچبەرەکانەوە چوون، چوار کەسیان گیانیانلەدەستداوە و دۆخی تەندروستی نۆ کۆچبەری دیکە خراپ بووە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی پۆڵەندا، ئەو کۆچبەرە عێراقییەی گیانی لە دەستداوە تەمەنی 30 ساڵە، ئەگەرچی ئەگەری بەهێز سەرمایە، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی کۆچبەرەکان دەکرێت.

ئەو شوێنەی کە ڕووداوەکەی تێیدا ڕوویداوە ناوچەیەکە پێی دەوترێت “گیپی” و دەکەوێتە سنوری پۆڵەندا و بێلاڕوسیاوە.

کۆچبەرەکان چەند ژن و منداڵێکیان لەگەڵدا بووە و تەنانەت منداڵی سێ مانگیش لەناو ئەو کۆمەڵە کۆچبەرەدا هەبوون.

ڕۆشتنی کۆچبەران بۆ پۆڵەندا پەیوەستە بەهەمان قەیرانی کۆچەوە لە بێلاڕوسیا، کە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هەزاران کۆچبەر هەوڵیانداوە لە وڵاتی بێلاڕوسیاوە خۆیان بگەیەننە پۆڵەندا و لەوێشەوە بۆ وڵاتی سێیەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کچانەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بازرگانیی بە کچان و ژنان کردووە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی…
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پڕبکرێتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی  رایگەیاند، دەیانەوێت دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێکبخەن. بەشی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share