وتەبێژی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبنەوە.
سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە هەفتەی ڕابردوودا كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی ئەنجامدرا و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێك كران.
ئاشكرایكرد، بەمەبەستی دانانی نەخشە ڕێگەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێدراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و ئەو كێشانەی لە ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان هەبوون میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنیان بدۆزرێنەوە بە جۆرێك كە جارێكی دیكە دووبارەنەبنەوە.