هێزەكانی سەرایا سەلام بڕیاریدا بەشی پەیوەندییە گشتییەكانی بۆ ماوەی شەش مانگ لەكاربخات.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن سەرایا سەلام بڵاوكراوەتەوە تێیدا هاتووە، بەرپرسی گشتیی هێزەكانی سەرایا سەلام بڕیاریداوە بۆ ماوەی شەش مانگ كارەكانی پەیوەندییە گشتییەكانی سەرایا سەلام ڕابگیرێت بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی ڕابگەیەندرێت.
پێشتریش بڕیاری لەكارخستنی چەند بەرپرسێكی سەر بە هێزەكانی سەرایا سەلام درابوون و هۆكارەكانیشیان ڕووننەكرابوونەوە.