دی یۆنگ هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد

ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی بەرشلۆنە، فرینکی دی یۆنگ بەردەوامبوونی لە یانەی بەرشلۆنە دووپات کردەوە، ئەو زانیارییانەشی بە درۆ خستەوە کە ئاماژە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد دەکەن.

دی یۆنگ لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی (ESPN) ی ڕاگەیاندووە، ” من پێم باشە لە بەرشلۆنە بمێنمەوە، پێشتریش ئەم هەڵوێستەی خۆم ڕاگەیاندووە.”

یاریزانەکەی بارسا دەڵێت، “بارسا ئەو یانەیەیە کە لە منداڵییەوە خەونی پێوە دەبینم. ئەگەر یانەکانی تر پەیوەندیم پێوە بکەن بێگومان گوێبیستیان دەبم، لەبەر ئەوەی ئەو بابەتە شتێکە هەمیشە ئەنجام دەدرێت.”

هەروەها دەڵێت، “بێگومان ئاگادارم دەبەسترێمەوە بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە، بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە لەو بارەیەوە هیچیان پێ نەوتووم، وا گریمانە دەکەم کە هیچ ڕێککەوتنێک نییە، بۆیە هیچ شتێک ڕوونادات و خەمی ئەوە ناخۆم.”

لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێریک تین هاگی ڕاهێنەری یونایتد، دەڵێت، “لەو بارەیەوە هیچ ناڵێم، ئەگەر بابەتەکە لەبارەی ڕاهێنەری یانەیەکی دیکەوە بێت هیچتان پێناڵێم، بەڵام لەگەڵ چاڤی قسەم کرد سەبارەت بە وەرزی داهاتوو، گفتوگۆکەمان پەیوەندیدار بوو بە تۆپی پێ، دەربارەی پێکهاتەکە و ئەوەی پێویستە بکرێت بۆ باشتربوون قسەمان کرد.”

وەڵامەکانی دی یۆنگ بە ڕوونی دەریدەخەن، کە نایەوێت بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت و ئیدارەی یانە زیاتر ئارەزووی فرۆشتنی دەکات بۆ دەستکەوتنی داهاتێکی گونجاو.

بابەتی پێشتر

وه‌زیرى دارایی: مووچه‌خۆران بە كارت مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن

بابەتی دواتر

بەتەمەنترین سەگی جیهان دەچێتە کتێبی گینسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share