“کۆشکی سپیی باڵدار”.. فڕۆکە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا

بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، کۆشکی سپی سەرقاڵی ئامادەکردنی فڕۆکەیەکی نوێی “ئێر فۆرس وەن”ـە بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، تاکو جێی ئەو فڕۆکەیەی پێشوو بگرێتەوە کە بۆ ماوەی 30 ساڵ هاموشۆی بە 5 سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

دوو فڕۆکەی هاوشێوەی یەکدی هەن کە تایبەتن بە سەرۆکی ئەمریکا، تاکو لەکاتی لەکارکەوتنی یەکێکیاندا، بەردەوام فڕۆکەیەکی دیکەی یەدەگ هەبێت.

یەکەم سەرۆکی ئەمریکا بە فڕۆکەیەکی تایبەتی خۆی هاتوچۆیکردبێت، تیۆدۆر ڕۆزفێڵت بووە و لە ساڵی 1910ـدا گەشتەکەی ئەنجامداوە.

جۆری نوێی فڕۆکەکەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیارە لە 2024 بخرێتە کار و یەکەمین سەرۆک گەشتی پێبکات، جۆ بایدن دەبێت.

ئەگەرچی وردەکارییەکانی ئەم فڕۆکەیەی سەرۆکی ئەمریکا، بە گشتی نادرکێندرێن و پەردەپۆشن، بەڵام ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایانکردووە، فڕۆکەکە سیستمێکی دژەموشەکی تایبەتی هەیە، دەتوانێت بەرگەی تەقینەوەی ئەتۆمی بگرێت و سەرجەم پەنجەرەکانی، دژە فیشەکن و تەقینەوە کاریانتێناکات.

ئەم فڕۆکەیە 3 نهۆمی هەیە و سەرجەمی ڕووبەرەکەی 370 مەتری چوارگۆشەیە.

ئەم ئامێرەی بە “کۆشکی سپیی باڵدار” ناودەبرێت، 4 بزوێنەری هەیە کە هەریەکیان خێراترن لە دەنگ، بەم هۆیەشەوە خێراترین فڕۆکەی نەفەرهەڵگرە لەسەر گۆی زەوی.

دروستکردنی ئەم فڕۆکەیە زیاتر لە 5 ملیار دۆلاری تێچووە و یەک کاتژمێر فڕینی بە ئاسماندا، 200 هەزار دۆلاری دەوێت.

جگە لە نووسینگە و شوێنی مانەوەی تایبەت بە سەرۆک، “ئێر فۆرس وەن” ژووری کۆبوونەوە، نووسینگەی کارمەندان، بەشی تایبەت بە دەزگاکانی هەواڵگری و بەشی میدیا و ڕاگەیاندنی تێدایە و دەتوانێت 76 کەسیش هەڵبگرێت.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: ئەو ئابلوقەیەی لەسەر سلێمانییە هەڵنەگیراوە

بابەتی دواتر

شارەزایانی تەندروستی: دووشی گەرماو دەبێتە هۆی مردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووی داری کریسمس

بەکارهێنانی دارە هەمیشەسەوزەکان لە جەژنی سەری ساڵ و کریسمسدا مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام دواتر وشەی “داری کریسمس” ـی…
Total
0
Share