شارەزایانی تەندروستی: دووشی گەرماو دەبێتە هۆی مردن

بەکتریاکان دەبنە هۆی چەندین جۆر نەخۆشی و بە خێرایی بڵاودەبنەوە و هەڵمژینی هەندێک بەکتریای وەک “لیگیۆنێلا”، دەکرێت بە جۆرێکی کوشندە سییەکان نەخۆشبخات.

بەپێی ناوەندەکانی تەندروستی و خۆپارێزی، لە کۆی 10 تووشبوو بەم نەخۆشیەی سییەکان، یەکێکیان گیانلەدەستدەدات.

ئەم بەکتریایە زیان بە خانەکانی بەرگریی جەستە دەگەیەنێت و لەناویاندەبات. زۆربەی کات لەو شوێنانەدا کۆدەبێتەوە کە بە کەمی ئاویان پیادا دەڕوات یان تێیاندا دەوەستێت، وەک گەرماو یان ئەو ئاوەڕۆیانەی بە بەردەوامی بەکارناهێندرێن.

بەپێی پێگەی “WCS”ـی تیابەتمەند لە بواری پاککردنەوە و ئاساییشی ئاودا، کاتی کردنەوەی دووش لە گەرماودا، بەکتریاکە لەگەڵ پڕیشکی ئاودا دێتەخوارەوە و لەگەڵ هەناسەدا دەچیتە جەستەی مرۆڤەوە.

دەشێ ئەمە ببێتە هۆی تووشبوونی کەسەکە بە جۆرە نەخۆشییەکی سییەکان کە بە “پۆنتیاک” ناسراوە.

جگە لەمە، خەڵک دەکرێت لەڕێی خواردنەوەی ئاوی وەستاو یان پیسیشەوە تووشی ئەم جۆرە هەوکردنەی سییەکان ببن.

بابەتی پێشتر

"کۆشکی سپیی باڵدار".. فڕۆکە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا

بابەتی دواتر

چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.. کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share