لە دوای 102 منداڵ، بڕیاریدا لە منداڵبوون بوەستێت

ئەو پیاوە ئۆگەندیەی 12 جار هاوسەرگیریکردبوو و 102 منداڵی هەبوو، بڕیاریدا لە وەچەخستنەوە بوەستێت.

پێگەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، “موسا حەسحیەی تەمەن 67 ساڵی خەڵكی ئۆگەندا دوای 12 جار هاوسەرگیریکردن و لەدایکبووی 102 منداڵی داوای لە هاوسەرکانی کردووە کە یەکێک لە رێگەکانی رێگریکردن لە منداڵبوون بەکاربهێنن بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی ژیانیان دابینبکات”.

موسا بە رۆژنامەکەی وتووە، “رۆژ بە رۆژ ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەم زیادی دەکرد، داهاتمان بەرەو کەمبوونەوە دەچوو، قورس بوو بتوانم خواردن و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەم، تەنانەت چاودێریان بکەم و رێگریان لێبکەم هەڵبێن”.

ئەو پیاوە ئۆگەندییە کە لەسەرجەم منداڵەکانی بووەتە خاوەنی 568  نەوە، زۆرینەیان لەگەڵ خۆی لەیەک کێڵگەدا دەژین.

 

 

بابەتی پێشتر

(3) هۆکار دەریدەخات مۆکۆکۆ بۆ بەرشلۆنە گونجاو نییە

بابەتی دواتر

کۆتینیۆ لە "ڤێلا پارک" جێگەی نابێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share