فیدراسیۆنی پەنابەران: دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران هەڵوەشایەوە

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ئاشکرایکرد، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە بەریتانیاوە هەڵوەشاوەتەوە و بەبێ ڕەزامەندیی عێراق ڕێگە بە هیچ فڕۆکەیەک نادرێت پەنابەران بەزۆر بگەڕێنێتەوە عێراق.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەزاری أوان عەبدوڵا ڕاوێژکاری پەنابەران لە بەریتانیا بڵاویکردەوە، ” بڕیاری ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران هەڵوەشاوەتەوە و ڕێگەنادرێت بەبێ بڕیاری حکومەتی عێراق هیچ فڕۆکەیەك پەنابەری بەزۆر نێردراوە دیپۆرتی فڕۆکەخانەکانی عێراق بکاتەوە.

پەنابەرێکی دەستگیرکراو بەناوی عوسمان بە فیدراسیۆنەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو لە گرتووخانەیەکی لەندەنە، بەڵام کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ پێیانڕاگەیاندووە دیپۆرتکردنەوەی ئەوان هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی وتەی ئەو پەنابەرە، کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا پێیانڕاگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ دیپۆرتکردنەوەیان هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی فیدراسیۆنەکە بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا زیاتر لە 60 پەنابەر کە زۆربەیان هاوڵاتیی هەرێمی کوردستانن لەژمارەیەك لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون، کە بڕیار بوو ئەمرۆ ئەو ژمارە پەنابەرە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

پیاوێک بووەتە هۆی کەرەنتینەکردنی 5 هەزار کەس

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: ئەو ئابلوقەیەی لەسەر سلێمانییە هەڵنەگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share