دواکەوتنی پڕۆژە یاسایی بودجەی 2021 و کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران

بەپێی یاسای ئیدارەی مالی حکومەتی عێراق پێویستە لە مانگی تشرینی یەکەمدا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی نوێ بچێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و پەسەندبکرێت، بەڵام ئەمساڵ وا دەبێت دوو مانگ ئەم پڕۆژە یاسایە دواکەوتووە.

بەپێی وتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، ئەگەر لەوە زیاتر پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی داهاتوو دوابکەوێت ئەوا کێشە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ساڵی داهاتووی فەرمانبەرانی عێراق دروست دەبێت.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئەم پرسە ڕایگەیاندووە، ” تائێستا پرۆژە یاسای بوجەی 2021 نەگەشتوەتە پەرلەمان بۆ بەیاساییکردنی و بڕیار وایە لە دوو هەفتەی ئایندەدا بگاتە پەرلەمان و زانیاریە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن پرۆژە یاسای بوجەی 2021 زیاتر لە (30) ترلیۆن دینار قەرزی تێدایە کە کورتهێنانی پێپڕکراوەتەوە”.

لێژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێدەچێت یاسای تەرخانکردنی پارە بۆ هەڵبژاردنەکان  رەد بکاتەوە بۆ دروست کردنی فشار بۆ سەر حکومەت بۆ ئەوەی لەیاسای بوجەی 2021 دابنرێت ئەوەش بەمەستی ناردنی بەپەلەی پرۆژە یاسای بوجەی 2021 .

بەهۆی پەیوەستکردنی ناردنی بەشەبودجەی مانگانەی هەرێم لە بە‌غدادەوە لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق پێدەچێت دواکەوتنی پڕۆژەیاسای بودجە و کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دروست بکات.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لە کالیفۆرنیا هێرش کرایە سەر کەنیسەیەک و دوو کەس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانییەوە 5.5%ی پشکەکانی فەیسبووک پاشەکشەیانکردووە

پشکەکانی فەیسبووک بەبڕی 5.5% پاشەکشەیانکرد، دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی پێگەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپ لەکارکەوتن. بەهای هەر پشکێکی فەیسبووک…
Total
0
Share