لیڤاندۆڤسكی: كاتی من لەگەڵ بایرن كۆتایی هاتووە

رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی جەختی كردەوە لەوەی كاتی ئەو لەگەڵ یانەی بایرن میونشن كۆتایی هاتووە.

لیڤا پەیوەندی بە ڕیزەكانی هەڵبژاردەی پۆڵەنداوە كردووە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ” سەردەمی من لەگەڵ بایرن میونشن تەواو بووە، هیچ هیوایەك نەماوە بۆ ئەوەی جارێكی تر یاریی تێدابكەمەوە.”

وتیشی: “بایرن یانەیەكی جددیە، پێموانیە ڕێگە بدەن ساڵێكی تر لەوێ بم، منیش نامەوێ لەوێ یاریی بكەم، ڕۆیشتنم باشترین ڕێگە چارەیە، هیوادارم ڕێگریم نەكەن.”

لیڤا ڕەتیكردەوە هیچ شتێك لەسەر ئەو یانەیە بڵێت كە پەیوەندی پێوە دەكات بەڵام ئەوەی دوپاتكردەوە كە ئەو چیتر یاریی بۆ بایرن ناكات و چارەسەری گونجاویش تەنها جێهێشتنی یانەكەیە.

بابەتی پێشتر

هێنانی ژنی دووەم لە عێراق ڕوو لە زیادبوونە

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی: کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەبێتە 24 کاتژمێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

لاپۆرتاى سەرۆکی بەرشلۆنە هەڕەشە دەکات لەوەى جیلێکی بەهێزیان دروستکردووە و داهاتوو کۆنتڕۆڵ دەکەن. لاپۆرتا پاش بردنەوەى جامی سوپەر…
Total
0
Share