(ڤیدیۆ) هەشت یانە گەیشتنە چارەکی کۆتایی یوروپالیگ

مانچستەر یونایتد میلانی تێپەڕاند و گەیشتنی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی یوروپالیگ یەکلاییکردەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە هەشت ڕوبەڕوبوونەوەی یەکلاکەرەوەی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدران، یانەکانی مانچستەر یونایتد و ئارسیناڵ و ڕۆما سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد.

لە گرنگترین یاریدا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای سان سیرۆ بووە میوانی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و یاریی نێوانیان بە ئەنجامی (1-0) لەبەرژەوەندی ئینگلیزەکان کۆتاییهات، تاکە گۆڵی یارییەکەش لە خولەکی 49 لەلایەن پۆل پۆگباوە تۆمارکرا.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی دینامۆ زاگریبی کرواتی ڕیمۆنتادای بەسەر یانەی تۆتنهامدا کرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی لێبردەوە، گۆڵەکان لە خولەکەکانی 62 و 83 و 106 لەلایەن میسلاڤ ئۆرسیچەوە (هاتریک) تۆمارکران.

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو:

یۆنگ بۆیز 0-2 ئەیاکس ئەمستەردام

گلاسگۆ ڕەینجەرز 0-2 سلاڤیا پراگ

ڤیاڕیاڵ 2-0 داینەمۆ کیێڤ

ئارسیناڵ 0-1 ئۆڵۆمپیاکۆس

 

مۆڵدە 2-1 غەڕناتە

 

شاختار 1-2 ڕۆما

 

دینامۆ زاگریب 3-0 تۆتنهام

 

میلان 0-1 مانچستەر یونایتد

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، هەشت یانە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا کە پێکهاتوون لە ئارسیناڵ، غەڕناتە، دینامۆ زاگریب، ئەیاکس ئەمستەردام، ڤیاڕیاڵ، مانچستەر یونایتد، سلاڤیا پراگ، چاوەڕوان نەکراویش کرانە دەرەوەی یانەی تۆتنهام بوو کە لە یاریی چوون بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر دینامۆ زاگریب تۆمارکردبوو، بەڵام لە یاری گەڕانەوە بە سێ گۆڵی بێوەڵام ئەنجامەکە بەسەریدا پێچەوانە کرایەوە.

بابەتی پێشتر

لە ڕۆژێکدا کوشتارگەی سلێمانی 191 تۆن و 400 کیلۆ گۆشتی ڕەوانەی بازاڕ کردووە

بابەتی دواتر

ڕاسپۆتین.. هەوەسبازە پیرۆزەكەی ناو ژنان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share