هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن گەریلاوە لە چەند چالاكییەكدا 47 سەربازی توركیا كوژراون و گورز لە دوو هەلیكۆپتەر-یش وەشێندراوە.
ناوەندی چاپهمهنی و ڕاگهیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، گەریلا چەند چالاكییەكی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئەنجامدا و تیایدا 47 سەرباز كوژران، هەشتی دیكە برینداربوون.
ڕوونیشیكردەوە، دوێنێ 29ی ئایار لە شاخی هەكاری لە مەتینا هێزەكانی سوپای توركیا ویستویانە بەرەو سەنگەرەکانی گەریلا پێشڕەوی بكەن، بەڵام لەژێر چاودێریدا بوون و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تیایدا 11 سەرباز كوژراون.
هەپەگە شەهیدبوونی گەریلایەكیشی بەناوی (سیابەند) ڕاگەیاند و دەڵێت، “لە ڕیزەکانی پێشی پێشەوە، یەکەم گورزی لە داگیرکەران دابوو، چووبووە سەر تەرمی 9 داگیرکەر”.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەلایەن هێزەكانیانەوە گورز لە دوو هەلیكۆپتەر وەشێندراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی هەپەگە تەنها دوێنێ هێزەكانی توركیا 27 جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانیان ئەنجامداوە.