ڕۆژنامەنووسێكی فەرەنسی لە ئۆكرانیا كوژرا

فریدیرك لۆكلیرك ئیمهۆف-ی ڕۆژنامەنووس

سەرۆكی فەرەنسا كوژرانی ڕۆژنامەنووسێكی وڵاتەكەی لە ئۆكرانیا ڕاگەیاند، كە یاوەری كاروانێكی مەدەنی دەكرد.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە تویتێكدا ڕایگەیاند، فریدیرك لۆكلیرك ئیمهۆف-ی ڕۆژنامەنووس لە ئۆكرانیا بوو بۆ دەرخستنی ڕاستیی جەنگ، بە سەختی پێكراوە كاتێك لەناو كاروانێكی مرۆییدا بووە تایبەت بە گواستنەوەی كەسانی مەدەنی كە لە ترسی بۆمبە ڕوسییەكان ناچار بە هەڵاتن بوون.

كاسرین كۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لای خۆیەوە داوای لێكۆڵینەوەی ڕوونیكرد دەربارەی كوشتنی ڕۆژنامەنووسەكە.

ئیمهۆڤ بۆ كەناڵی BFMTV-ی هەواڵیی كاریدەكرد.

هەوڵەكانی گواستنەوەی هاوڵاتییانی مەدەنی لە ناوچەكەدا كە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا ڕاوەستا، پاش پێكانی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش بە پارچەی مووشەكێكی ڕوسی كە بووە هۆی كوژرانی ڕۆژنامەنووسەكە، وەك ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێرگی گایدای حاكمی لۆگانسك بڵاویكردەوە.

گایدای وتی، پارچەی بۆمبەكە زرێپۆشی ئۆتۆمبێلەكەی بڕیوە و ئەمەش بووەتەهۆی كوژرانی ڕۆژنامەنووسە فەرەنسییەكە.

بەپێی وتەی ئەو، هێزەكانی ڕوسیا لە پێشڕەویدان بەرەو ناوەڕاستی شاری سیڤیرۆدۆنتسك لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا پاش ئەوەی بۆماوەی چەند هەفتەیەك لە بەردەم بۆردوماندا بوو، لەئێستادا شەڕی شەقامەكان بەڕێوەدەچێت و وتی، “بارودۆخەكە زۆر دژوارە”.

بابەتی پێشتر

453 موڵك و خانوو گەڕێندرانەوە بۆ حكومەت

بابەتی دواتر

فیلمسازێکی بەناوبانگی کەنەدی لە فەرشی سووری کان دەردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share