453 موڵك و خانوو گەڕێندرانەوە بۆ حكومەت

فەرمانگەی خانوبەرەی دەوڵەت لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، 453 موڵك و خانوو كە لەلایەن كەس و حزب و لایەنەكانەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو، گەڕێندرانەوە بۆ حكومەت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەو فەرمانگەیە، موڵك و خانووەكان لە پارێزگاكانی عێراقدان و بە پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەكانەوە زەوتكرابوون، بەپێی فەرمانی 50ی ساڵی 2019ی وەزارەتی دارایی، وەرگیراونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ دەوڵەت.

ژمارەیەكی زۆری خانوو، موڵك و باڵەخانەی حكومەتی عێراق لەلایەن حزب و گرووپە چەكدارەكانەوە زەوتكراون و ئامارێكی ورد لەبارەی ژمارەیانەوە بەردەستنییە، بەڵام فەرمانگەی خانوبەرەی دەوڵەت لە وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەردەوامن لە پشكنین و لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی سەرجەمیان و وەرگرتنەوەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بە یەک پاکێج دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران

لەگەڵ کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن هەوڵدەدەن گفتوگۆکانیان ببەنە قۆناغێکی جدیترەوە و هەوڵێک هەیە هەر…
Total
0
Share