چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو کەی دەستپێدەکات و چۆن دەبێت؟

خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ وەرزی 2021-2022 بە سەرکەوتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات، بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی 2022وە چالاکییەکانی چامپیۆنزلیگی 2022-2023 دەستپێبکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە، قۆناغی پاڵاوتنەکان بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆمەڵەکان لە نێوان 21ی حوزەیران بۆ 24ی ئاب بەڕێوەدەچێت، شەش یانەی دیکە بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان سەردەکەون.

تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکان لە 25ی ئاب بەڕێوەدەچێت و لە نێوان 6ی ئەیلوول بۆ 2ی هەمان مانگ یارییەکان ئەنجام دەدرێن.

یاری کۆتایی لە 10ی حوزەیرانی 2023 لە یاریگای ئەتاتورک لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.

پۆلبەندی یانەکان چۆن دەبێت؟

تاوەکو ئێستا 26 یانە بە فەرمی سەرکەوتنیان بۆ وەشانی 2022-2023 مسۆگەر کردووە، چاوەڕوانی ئەو شەش تیپە دەکەن کە قۆناغی پاڵاوتنەکان تێدەپەڕێنن.

پۆلبەندی یەکەم: مانچستەر سیتی، ئەی سی میلان، بایرن میونشن، پاریس سان جێرمان، پۆرتۆ، ئەیاکس ئەمستەردام، ڕیاڵ مەدرید، ئینتراخت فرانکفۆرت.

https://twitter.com/TottenhamFTL/status/1530902440165384192

پۆلبەندی دووەم: لیڤەرپوڵ، چێڵسی، بەرشلۆنە، یوڤانتۆس، ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئیشبیلیە، لایپزیک، تۆتنهام.

پۆلبەندی سێیەم: دۆرتمۆند، ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، شاختار، ئینتەرمیلان، ناپۆلی، سپۆرتینگ لیشبۆن، بایەر لیڤەرکوزن، مارسیلیا.

پۆلبەندی چوارەم: کلەپ بروج، سێڵتیک، (ئەو یانانەی قۆناغی پاڵاوتنەکان تێدەپەڕێنن).

بابەتی پێشتر

دەرماڵەی خوێندكاران دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئەنفلۆنزای تەماتە چییە و نیشانەکانی چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share