فیفا پاڵێوراوەكانی زە بێستی ئاشكراكرد

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان لیستی كۆتایی ئەو یاریزانانەی بڵاوكردەوە كە ڕكابەری لەسەر ‏خەڵاتی زە بێستی فیفا دەكەن.‏

بڕیاڕە 17ی مانگ لە زیوریخ، لە ئاهەنگێكی گەورەدا، فیفا باشترین یاریزانی جیهان ‏دیاریبكات.‏

لیستی كۆتایی پاڵێوراوان بریتین لە هەرسێ یاریزان لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی، محەمەد ‏سەڵاح-ی میسری و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی-ی پۆڵەندی.‏

لیڤاندۆڤیسكی وەرزی ڕابردوو ناسناوی خولی ئەڵمانی بەدەستهێناوە و جگە لەوەی ‏گۆڵكاری خولی ئەڵمانیا بووە، پێڵاوی زێڕینیشی بردووەتەوە.‏

مێسی-ش لەگەڵ ئەرجەنتین بووەتە پاڵەوانی كوپا ئەمریكا و لەگەڵ بەرشلۆنەش جامی ‏شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە.‏

هەروەها محەمەد سەڵاح وەرزی ڕابردوو دووەم گۆڵكاری پریمەرلیگ بووە و ئەم ‏وەرزەش تا ئێستا پێشەنگی گۆڵكارانی گرتووە و ئاستێكی نمونەیی پێشكەش دەكات.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس دووه‌م یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share