لەژێر كاریگەریی ماددەی هۆشبەردا یارییان بە نارنجۆك كرد و كوشتنی

سێ كەس لە بەغداد لەژێر كاریگەریی مەی و ماددەی هۆشبەردا یارییان بە چەند نارنجۆكێك دەكرد، سەرئەنجام نارنجۆكێك پێیاندا تەقییەوە و دووانیان مردن و سێیەم برینداربووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغداد ڕایگەیاند، ڕووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی سەدر ڕوویداوە، چەند كەسێك سەرگەرمی مەیخواردنەوە و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوون، چەند نارنجۆكێكیان بەدەستەوە بووە و گاڵتە و یارییانكردووە، لەپڕ نارنجۆكێكیان پێداتەقیوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكە، دەستبەجێ یەكێك لەو سێ كەسە مردووە و دوو كەسەكەی تر برینداربوون، دواتر یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share