عەلی عەلاق: ئەمریکا چاو بە سزاکانی سەر بانکەکانی عێراقدا دەخشێنێتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ پێداچوونەوە بە سزاکانی سەر بانکە عێراقییەکان رێککەوتوون.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکەدا ئەمڕۆ چەند پرسێکی تاوتوێکرد.

عەلی عەلاق لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەبەرامبەر سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر بانکە ناوخۆییەکان و رادەی کاریگەرییەکانیان لەسەر سیاسەتی دراوی و دارایی و کاری بانکی لە وڵاتەکەدا، چەند رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر.

جەختیشیکردووەتەوە، حکومەت هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ پاراستنی سەقامگیری بازاڕی ناوخۆیی و چاوەڕوانی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری هەموو لایەک دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و کۆنترۆڵکردنی بازاڕی ناوخۆیی بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی سەر هاوڵاتییان.

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئەو سزا دەرەکیانەی کە بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە بانکە ناوخۆییەکانماندا سەپێنراون، بووەتە رێگر لەبەردەم هەوڵ و پلانەکان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییە باوەڕپێکراوەکان.

عەلی عەلاق وتوشیەتی، “رێککەوتن لەسەر ئەوەکراوە کە چاو بە سزاکاندا  بخشێندرێتەوە کە بەسەر بانکەکانی عێراقدا سەپێنراون و نابێت ئەم جۆرە بڕیارانە لە داهاتوودا دەربکرێن پێش ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی عێراقیدا نەکرێت و بانکی ناوەندیی عێراق ئاگادارنەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: شاندەكەی هەرێم سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو پێی دواخراوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو حكومەتی فیدراڵی پێی دواخستووە. یوسرا…
زیاتر ببینە

پەرلەمان: نەخوێندەواری لە عێراق 11 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر دەبێت

لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی نەخوێندەوارانی عێراق 11 ملیۆنی تێپەڕاندووە، پێشبینیشدەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەکە زیاد…
Total
0
Share