توركیا كوژرانی دوو ئەفسەری باڵای خۆی لە خاكی هەرێم ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو فەرماندەی باڵای لە خاكی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکاندا لە خاکی ھەرێمی کوردستان (ئیسلام سانجاك) ئەفسەری باڵای هێزەكانی پیادە لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ گەریلاكانی (پەكەكە) برینداربووە.

باسی لەوەش كردووە دواتر لە نەخۆشخانە بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە، بەوەش ئاماری کوژراوانی سەربازانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا لە خاکی ھەرێمی کوردستان بۆ هەشت سەرباز بەرزبووەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، فەرماندەیەكی دیكەی هەمان هێز لە ڕووبەڕووبوونەوەدا كوژراوە.

لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە، توركیا ئۆپەراسیۆنی “كلیل چنگ”ی لە خاکی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامیی هەیە.

بابەتی پێشتر

لە سنووری هەڵەبجە دەستبەسەر دوو کیلۆ زێڕدا گیرا

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەنزینی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابیندەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەلار بومەلەرزە روویدا

كەمێك پێش ئێستا سێ بومەلەرزە لە كەلار و دەوروبەری روویاندا و بەشێكی هاوڵاتییانی شارەكە هەستیان پێكردووە. ئاسۆ كەمال…
Total
0
Share