قائیمقامیەتی سلێمانی: بەنزینی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابیندەکرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكرد، بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی لە چەند ڕۆژی نزیکی داهاتوودا بڕێکی باش بەنزینی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابیندەکرێت.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی نزیکی ئاییندەدا بڕێکی باش بەنزینی عێراقی لە جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و لەڕێگەی وێستگەکانەوە بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکرێت.

وتیشی، بەڵێن دراوە ڕۆژانە ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە لە بەغدادەوە بۆ پارێزگای سلێمانی بەردەوامبێت و “بۆ ئەمەش سوپاسی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی: دوێنێ ڕۆبۆتەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی پارتی دەهۆڵی شەڕی ڕاگەیاندنیان کوتا

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، “دوێنێ ڕۆبۆتەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی پارتی لەڕێی شاشەی تیڤییەوە…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: ڕەزامەندیمان بۆ وەرگرتنی دەرمان بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیزم لە سنووری سلێمانی وەرگرت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پاش هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوام، ڕەزامەندیی ڕەسمیی وەرگیراوە بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی…
Total
0
Share