ئەو گەنجەی لە هەولێر لەلایەن باوکییەوە کوژرا تەرمەکەی دۆزرایەوە

 

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشکرایکرد، تەرمی ئەو گەنجەیان لە ئاوی زێی گەورەدا دۆزیوەتەوە کە بەرلە سێ ڕۆژ لەلایەن باوکییەوە کوژرا.

سۆفیان سڵێمانی تەمەن 30 ساڵ ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لەلایەن باوکییەوە خنکێنرا و بەپێی وتەی باوکی سۆفیان لە دانپیدانانیدا دوای کوشتنی تەرمی کوڕەکەی فڕێداوەتە ناو ئاوی زێی گەورەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، تەرمی (سۆفیان سڵێمان)یان لەناو ئاوی زێی گەورەدا دۆزیوەتەوە.

سۆفیان سڵێمان خاوەنی دوو منداڵە و دانیشتووی قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر بووە و لە دانپێدانانی باوکی کوڕەکەدا هاتووە، کوڕەکەی کێشەی دروستکردووە و لەگەڵ خێزان و دەوروبەریدا خراپبووە بۆیە کوشتوویەتی.

بابەتی پێشتر

هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان نزیکە.. ئەردۆغان: چاوەڕێی ڕەزامەندیی ئەمریکا ناکەین

بابەتی دواتر

قەڵادزێ.. دەستبەسەر زیاتر لە یەک تۆن دەرمانی ماوەبەسەرچوودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share