وەزیری بازرگانیی عێراق بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو میوانداریی عەلا جەبووری، وەزیری بازرگانیی حكومەتی عێراق بكات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لیژنەكە كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتیی عەلی موسەوی سەرۆكی لیژنەكە ئەنجامداوە و چەند بابەتێكیان تاوتوێكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەفتەی داهاتوو وەزیری بازرگانیی عێراق و كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەتەكە میواندارییدەكرێن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر عەمباركردنی ماددە خۆراكییەكان و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا لە ڕێگەی پسووڵەی خۆراك و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی دووچاری وەزارەتەكە بوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

زیلینسكی: نزیكین لە گرتنەوەی ئەو ناوچانەی كە ڕوسیا داگیریكردوون

بابەتی دواتر

ئەردۆغان: تا من سەرۆك بم نایەڵم سوید و فینلەندا بێنە ناتۆوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share