لەبارەی پشووی سبەینێوە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی رایگەیاند، بۆ بڕیاردان لە پشووی سبەینێ دەسەڵات دراوە بە سەرۆکایەتیی زانکۆکان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆلێکى بارانبارینى بەلێزمە و هەورە بروسکە، بۆ ئەم مەبەستەو لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام ڕابگرن.

تا ئێستا هیچ زانکۆیەکی هەرێم بڕیاری لەبارەی راگرتنی دەوام نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار ڕەشید: داوامان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد سێ یەکەمەکان لە بودجەی ساڵی 2027 جێگیربکرێن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بە واژووی 88 پەرلەمانتار، پێنج داواکاریی گرنگ لە نووسراوێکدا ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share