کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، کاتژمێر 6:00 ی بەیانی، سبەینێ شەممە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەن.
عەلی نزار بەڕێوەبەرى کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دانوستانەکانی رێککەوتنی نەوت ماوەی 30 رۆژیان خایاند، بە پێی ئەو ئەنجامەی پێی گەیشتووین، رێککەوتنەکە رێککەوتنێکی کراوەدەبێت و بە شێوەیەکی کاتیی نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی رێککەوتنەکە لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی 190 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە هەناردە دەکرێت، پلانیش هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو رێژەیە بەرزبکرێتەوە بۆ 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
جەختیشیکردەوە، پرۆسەی هەناردەکردنەکە سبەینێ شەممە لە کاتژمێر 6:00 ی بەیانی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکات، بۆ ئەم مەبەستەش رەزامەندی تورکیا وەرگیراوە.
ئاشکراشیکرد، تێچووی هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار دەبێت، داهاتی فرۆشی نەوتەکەش بۆ خەزێنەی گشتیی دەوڵەت دەگەڕێتەوە.