باوەڕ دەکەیت یان نا؟ بلیتی وەرزێکی قادیش لە ڕیاڵ و بارسا گرانترە

بلیتی وەرزیی یارییەکانی خولی ئیسپانیا لە یانەیەکەوە بۆ یانەیەکی دیکە جیاوازی هەیە، گرانبەهاترینیان بلیتی یارییەکانی یانەی قادیشە.

بەپێی ئەو داتایانەی ڕۆژنامەنووسانی بەرنامەی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانی ئاشکرایان کردووە، بلیتی وەرزیی “لالیگا”، یاخود بلیتی بەشداریکردن لە سەرجەم یارییەکانی یانەی قادیش لە سەرجەم یانەکانی دیکە گرانبەهاترە.

بلیتی وەرزیی قادیش بەهاکەی 450 یورۆیە، لە کاتێکدا بلیتی یانەیەکی زەبەلاحی وەک بەرشلۆنە تەنها 270 یورۆیە، ڕیاڵ مەدریدیش بە 266 یورۆیە.

سەیر لەوەدایە، یانە بچووکەکانی ئیسپانیا بلیتە وەرزییەکانیان گرانبەهاترە، ئەوەش بەهۆی کاریگەریی کەمی داهاتەوەیە، ئەو یانانە دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە داهاتیان بەرز بکەنەوە.

ڕیزبەندیی وەرزی ڕابردوو بۆ بلیتی وەرزیی یانەکان بەم جۆرەیە:

  1. قادیش 450 یورۆ
  2. ئیسپانیۆل 350
  3. جیرۆنا 345
  4. بەلەد وەلید 335
  5. ئیشبیلیە 335
  6. ڕیاڵ بیتیس 305
  7. ئەلمیریا 300
  8. ئەتلەتیک بلباو 300
  9. ڕیاڵ سۆسیداد 280
  10. بەرشلۆنە 270
  11. ئۆساسونا 270
  12. ڕیاڵ مەدرید 266
  13. ڤالێنسیا 265
  14. ئەتلەتیکۆ مەدرید 255
  15. سێلتا ڤیگۆ 250
  16. ڕایۆ ڤایکانۆ 210
  17. ڕیاڵ مایۆرکا 180
  18. ئیڵچی 115
  19. خیتافی 110
  20. ڤیاڕیاڵ 90

بابەتی پێشتر

پوتین پارە دەدات بە هەر ژنێكی ڕوسی 10 منداڵ بخاتەوە

بابەتی دواتر

ڤیاڕیاڵ بۆ بەرشلۆنە: نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی بدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا گومانی لە گۆندوگان هەیە

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی گرێنتی بەردەوامبوونی جواو کانسێلۆی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە مانەوەی ئیلکای گۆندوگانی ئەڵمانی یەکلاییبکاتەوە.…
Total
0
Share