بەرشلۆنە لە قەیراندایە و لالیگا هەڕەشە دەکات

ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا ڕێگە بە یانەی بەرشلۆنە نادات لیڤاندۆڤسکی و ڕافینیا لە لیستی یاریزاناندا ناونووس بکات، تاوەکو دۆسییەی فرۆشتنی فرینکی دی یۆنگ یەکلایی نەکرێتەوە.

ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، ئالفرێدۆ مارتینێز بە “ئوندا سێرۆ”ی ڕاگەیاندووە، کە خاڤێر تیباس و بەرپرسانی ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا، یانەی بەرشلۆنە-یان ئاگادارکردووەتەوە لە ناهاوسەنگی دارایی و هاوتا نەبوونیان لەگەڵ ڕێساکانی یاریی خاوێن.

بەو هۆیەوە هیچ گرێنتییەکیان نەداوە بۆ پێدانی ڕووخسەتی ناونووسکردنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و ڕافینیا لە لیستی یاریزانان بۆ وەرزی نوێ.

داواکراوە فرینکی دی یۆنگ بە مانچستەر یونایتد بفرۆشرێت، بەڵام یاریزانەکە پێداگری لە بەردەوام بوون دەکات، لە ئەگەری بەردەوامبوونی دۆخەکە بەم جۆرە، ئیدارەی بارسا ناچار دەبێت ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێز بفرۆشیت.

بابەتی پێشتر

جێرارد بە 18 ڕێسای نوێ یاریزانانی ئەستۆن ڤێلا سزا دەدات

بابەتی دواتر

خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share