مان یونایتد بۆ دی یۆنگ: دەتکەین بە گرانبەهاترین

یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەکانی بە ئاراستەی فرینکی دی یۆنگی هۆڵەندی دەستپێکردووە، بەڵێنیان پێداوە زیاتر لە کرسیتیانۆ و دی خیای بۆ تەرخان بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی دەیلی ستار، نوێنەرانی مانچستەر یونایتد لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی فرینکی دی یۆنگ دەستیان بە دانوستاندن کردووە، ئامادەیشیان دەربڕیوە 395 هەزار پاوەند مووچەی هەفتانەی بۆ تەرخان بکەن، کە زیاترە لە مووچەی داڤید دی خیا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

دی یۆنگ داواکراوی ئێریک تین هاگی هۆڵەندییە، بەوپێیەی ڕاهێنەری نوێ دەیەوێت وەرزی داهاتوو هاوشانی ڤان دی بێک هەمان دووانەی سەردەمی ئەیاکس ئەمستەردام بونیاد بنێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی گواستنەوەی دی یۆنگ نزیکی 80 ملیۆن یورۆی تێدەچێت، بەڵام بەڕێوەبەرانی “ڕێد دێڤڵز” خوازیارن دوای ڕۆیشتنی نیمانیا ماتیچ، پۆڵ پۆگبا و کاڤانی و لینگارد تێچووی گواستنەوەکە و مووچەکەشی بۆ تەرخان بکەن.

بابەتی پێشتر

ئایا کلۆپ سووکایەتی بە ڕیاڵ مەدرید کرد؟

بابەتی دواتر

چیرۆکی مانێ و لیڤەرپوڵ کۆتایی هات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share